سنە؛ بەردەوامی نادیاری چارەنووس و مانگرتن لە خواردنی وشکی عەزیزە مورادیان لە زیندانیی ناوەند

عەزیزە مورادیان، هاوڵاتی خەڵکی سنە، لە ناڕەزایەتی دژی بەردەوامی نادیاری چارەنووسی و دۆخی ناجێگیری زیندان، لە بەندی ژنانی زیندانیی ناوەندی سنە دەستی بە مانگرتن لە خواردنی وشک کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەزیزە مورادیان، هاوڵاتی خەڵکی سنە کە نزیکەی مانگێک پێشتر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە، لە ناڕەزایەتی دژی بەردەوامی نادیاری چارەنووسی و دۆخی خۆی لە زیندانیی ناوەندی سنە، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە. ئەم هاوڵاتییە کە خەڵکی گوندی «تەنگیسەر» لە شاری سنە و دانیشتووی مەریوانە، پاش دەستبەسەرکرانی لە مەریوان بۆ بەندی ژنانی زیندانیی ناوەندی سنە گواسترایەوە و هێشتا لە هەمان بەند زیندانییە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مانگرتن لە خواردنی وشکی عەزیزە مورادیان ڕۆژی دووشەممە یەکی بەفرانباری ١٤٠٤، دەستی پێکردووە و ناوبراو پێش سێ ڕۆژ، لە ناڕەزایەتی دژی بەردەوامی دەستبەسەریی، نادیاری چارەنووسی و دۆخی زیندان، وەرگرتنی خواردن و ئاوی ڕەتکردووەتەوە.

عەزیزە مورادیان، سەرەڕای تێپەڕینی ٢٣ ڕۆژ لە دەستبەسەریی، هێشتا چارەنووسی نادیارە و داوای ئازادی ناوبراو بە کەفالەت لەلایەن ناوەندەکانی دادوەری ڕەتکراوەتەوە.

عەزیزە مورادیان ڕۆژی دووشەممە دەی سەرماوەزی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی لە مەریوان دەستبەسەرکراوە. هێزەکانی ڕژیم هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانیدا، پشکنینی شوێنی کارەکەیان کردووە و دەستیان بەسەر ژمارەیەک کەرەستەی تایبەتی ناوبراویان وەکو تەلەفۆنی هاوسەرەکەیدا گرتووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادیی چیاکۆ ڕەزایی پاش ١١٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران و کەمبوونەوەی ٢٥ کیلۆ لە کێشی جەستەی لە ماوەی زینداندا

پ دسامبر 25 , 2025
چیاکۆ ڕەزایی، وەرزشکاری خەڵکی سنە، پاش زیاتر لە سێ مانگ دەستبەسەرکران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە و لەکاتێکدا لەماوەی زینداندا تووشی کەمبوونەوەی زۆری کێشی جەستەی بوو، بە کەفالەتی ملیارێک تمەن ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە چواری بەفرانباری ١٤٠٤، چیاکۆ ڕەزایی، وەرزشکاری خەڵکی سنە، پاش ١١٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە […]

بابەتی پەیوەندیدار