ورمێ؛ دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک کە دوانیان ژنن لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

سێ هاوڵاتی ئەندامی بنەماڵەیەک، بە ناوانی سۆفی ڕۆستەمی، زەینەب یوسفپوور و شیلان ڕۆستەمی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری ورمێ بە توندوتیژی دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ سەرماوەزی ١٤٠٤، سۆفی ڕۆستەمی تەمەن ٦٠ ساڵ و خەڵکی «باینگان» لە پاوە، هاوسەرەکەی زەینەب یوسفپوور تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی بۆکان، و شیلان ڕۆستەمی تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی ئەوان، لە ماڵەکەیاندا لە ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دەستبەسەرکرانە لە کاتژمێر ١٧ بووە و هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردەسەر ماڵی ئەم بنەماڵەیە و بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە.

دەگوترێت، زەینەب یوسفپوور خوشکی فەتاح یوسفپوورە کە ڕۆژی سێشەممە شەشی سەرماوەزی ١٤٠٤، بەهۆی هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماڵەکەی، بە توندوتیژی دەستبەسەرکرابوو. ناوبراو پاش بیست ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە کەفالەتی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەی ئازادکرا.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەریی و شوێنی زیندانیی ئەم سێ هاوڵاتییە نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان بێئەنجامە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ درێژکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەرکرانی چیاکۆ ڕەزایی لە ژێر سێبەری ناڕوونی یاسایی

ش دسامبر 20 , 2025
بڕیاری دەستبەسەرکرانی “چیاکۆ ڕەزایی”، وەرزشکاری خەڵکی شاری سنە، بۆ چوارەمین جار لەلایەن ناوەندی ئەمنی و دادوەرییەوە نوێکرایەوە، لەکاتێکدا زیاتر لە ١١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەریی ناوبراو لە ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە تێپەڕیوە و هێشتا  هیچ زانیارییەک لە دۆخی جەستەیی و یاسایی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بڕیاری دەستبەسەرکرانیی […]

بابەتی پەیوەندیدار