لە بەردەوامی ڕووداوەکانی نەبوونی ئەمنییەتی و دۆخی ناجێگیری کار، دوو کرێکار لە شارەکانی ئیلام و ماسال، لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤، لە شاری ئیلام، خێرایی با بووە هۆی کەوتنی کانێکسێکی پاسەوانی لە بەرزاییەوە لە یەکێک لە پڕۆژە ئاوەدانکاریەکانی ئەم شارە. ئەم ڕووداوە لە گەڕەکی هانیوان، شەقامی قائم ڕوویداوە و کرێکارێک کە لەناو کانێکسەکەدا سەرقاڵی کار بووە، لەگەڵ کانێکسەکەدا کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی کرێکاری لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند کە نەبوونی ئەمنییەتی کاری و نادڵنیایی کانێکسەکە لە پرۆژەکەدا، هۆکاری سەرەکی ئەم ڕووداوە کارەساتبارە بووە.
هاوکات، هەواڵنێری کاری ئێران هەواڵی گیانلەدەستدانی کرێکارێکی ڕێگاوبانی لە پارێزگای گیلان ڕاگەیاند. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “فەرامەرز تۆفیقی”، تەمەن ٦٠ ساڵ و دانیشتووی شاری ماسال، لەکاتی ئەنجامدانی کارەکەیدا لە ڕێگەی ماسال بۆ خلخال، بەهۆی لادانی لە ڕێگەکەی لەگەڵ سەیارەیەکی نیسان بەریەککەوتن. ئەم کرێکارە پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.
ئەم ڕووداوانە جارێکی دیکە بارودۆخی نیگەرانکەری سەلامەتی کار و نەبوونی چاودێری کاریگەر لەسەر مەرجەکانی کاری لە پڕۆژە ئاوەدانکاری و خزمەتگوزاریەکان دەخەنەڕوو؛ بارودۆخێک کە هەموو ساڵێک گیانی دەیان کرێکار دەسەنێتەوە و هێشتا بێ وەڵام ماوەتەوە.

