شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی ١٤ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

یوسف حاجی خۆش، سەلاح قازی، حسامەدین مەحموودی، محەممەد سوڵتان پوور، غەفور شێخ محەمەدی، جەعفەر ڕەسوڵی، حەسەن ڕەسوڵی، مەولوود روستا، هادی لاوە، ئاکۆ ئیبراهیمی، ئومید ڕەشید پاک، فەخرەدین مودەڕسی، سەلاح قازی و ئارمان ئیبراهیمی، ١٤ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆن کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ١١ی گوڵانی ١٤٠٣، شەش هاووڵاتی بە ناوەکانی حەسەن ڕەسوڵی و مەولوود روستا خەڵکی گوندی «حەسەن نوران»، محەممەد سوڵتان پور خەڵکی گوندی «دەشەمس»، غەفور شێخ محەمەدی تەمەن ٥٠ ساڵ، خەڵکی گوندی «عەلی ئاوا» و جەعفەر ڕەسوڵی تەمەن ٣٦ ساڵ لە گوندی بێمزرتە و ئاکۆ ئیبراهیمی هاوڵاتی گوندی «ئاڵکاوی» (عەلیاوا) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای شاری شنۆ دەستبەسەرکران.

هەروەها ڕۆژی چوارشەمە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، حیسامەدین مەحموودی گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی گوندی «کانی سورک»، هادی لاوە هونەرمەندی خەڵکی شاری شنۆ و یوسف حاجی خۆش لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای شاری شنۆوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەی ٣٠ کەس لە هێزەکانی سوپای پاسداران بە هێرش بۆ سەر گوندی «کۆنە قەڵا» و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی و هەروەها بە بەکارهێنانی توندوتیژی یوسف حاجی خۆشیان دەستبەسەرکرد.

ڕۆژی پێنجشەمە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای شاری شنۆ ئومید ڕەشید پاک خەڵکی گوندی «عەلیاوا»، ئارمان ئیبراهیمی، خەڵکی گوندی «ئەلکاوێ»، فەخرەدین مودەڕسی خەڵکی گوندی «دەشەمس» و ڕەحیم ڕەفعەتی خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەرکردووە و هێرشیان کردۆتە سەر گوندی «گەندوێڵا» و بە ڕەخساندنی کەشێکی ترسناک و پڕ نیگەرانی سەلاح قازی، گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵەیان دەستبەسەرکردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوە ناوخۆییەکان دەستبەسەرکردنی ئەم کەسانە بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمە تایبەتەکانی نەورۆز و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەنجام دراوە و تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی مانەوەیان لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ لێدان و ئەشکەنجەی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

ج مه 3 , 2024
کۆڵبەرێک خەڵکی شاری شاهۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود لێدان و ئەشکەنجە کراوە و بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ١٤ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود کۆڵبەرێکیان لێدان و ئەشکەنجە کردووە، لووتی شکێنراوە و سەری بە سەختی بریندارکراوە. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە […]

You May Like