تاران؛ قەدەغەی پێوەندی و بینینی بنەماڵەی ئانیشا ئەسەدوڵایی لە گرتوخانەی ئەوین

ئانیشا ئەسەدوڵایی، چالاکی کرێکاری لە ماوەی سزادانی خۆیدا لە گرتوخانەی ئەوین بەسەر دەبات، بە بڕیاری بەرپرسانی پێوەندیدار لە پێوەندی تەلەفونی و بینینی بنەماڵەکەی بێبەشە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ئانیشا ئەسەدوڵایی، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە گرتوخانەی ئەوین لە پێوەندی تەلەفونی و بینینی بنەماڵەکەی بێبەشە. عەلی ئەسەدوڵایی، برای ئانیشا ئەسەدوڵایی، لە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەدا ڕایگەیاند کە ئانیشا ئەسەدوڵایی لە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشە. هەروەها، لە ٦ هەفتە پێش ئێستاوە لە بینینی بنەماڵەکەی و کەیوان موهتەدی، هاوژینی ئانیشا کە لە گرتوخانەی ئەوین بەندکراوە، بێبەشە. بە گوتەی عەلی ئەسەدوڵایی، ئەم بێبەش بوونە بەهۆی ناڕەزایەتی ئانیشا ئەسەدوڵایی بەهۆی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی بووە.

ئانیشا ئەسەدوڵایی لە گەلاوێژی ١٤٠٣، بۆ ماوەی سزادانی خۆی بۆ گرتوخانەی ئەوین نێردرا. ناوبراو پێشتریش لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری بە تۆمەتی “گردبوونەوە و هاوکاری” بە ٥ ساڵ بەندی تەعزیری و بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی ڕژیم” بە ٨ مانگ بەندی تەعزیری، بە گشتی بە ٥ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردن سزادرا. ئەم سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران پەسەندکرا و بۆ لقی ١ی دەرکردنی سزاکانی گرتوخانەی ئەوین نێردرا.

بە جێبەجێکردنی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، سزای توند واتە ٥ ساڵ بەندکردن بۆ ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو لە ٨ی گوڵانی ١٤٠٢، لە ڕۆژی جیهانی کرێکاردا لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی سنفی و کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە ماڵی محەمەد حەبیبی، چالاکی سنفی مامۆستایان، دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی ئەوین گوازرایەوە. ناوبراو لە ١٨ی گوڵانی ١٤٠٢، بە دانانی بارمتەی ملیارێک تمەن لە گرتوخانەی ئەوین ئازاد کرابوو.
ئانیشا ئەسەدوڵایی، چالاکی کرێکاری، مامۆستا و وەرگێڕی فەرمی سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای یەکەی پاسەکان پێشتریش بەهۆی چالاکیەکانیەوە دەستبەسەر و مامەڵەی یاسایی هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە کاتی گەڕان و ڕاونانی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

پ آگوست 22 , 2024
کەیومەرز ڕاستخانە، کۆڵبەری گەنجی شاری مەریوان لە کاتی گەڕان و ڕاونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک لە کاتی گەڕان و ڕاونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و لاقی بە سەختی […]

You May Like