دێولان؛ ڕاوین موتاعی بە بڕیاری دەستەی پێداچوونەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە

ڕاوین موتاعی، بەڕێوەبەری خوێندگە ئامادەییەکانی شاری دێولان، لەلایەن دەستەی پێداچوونەوەی سەرپێچییەکانی ئیدارەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن لە کارەکەی دوورخرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە کاناڵی شورای هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، ڕاوین موتاعی، بەڕێوەبەری خوێندنگە ئامادەییەکانی شاری دێولان لە وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن دوورخرایەوە. لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا دوورخستنەوەی ناوبراو لەلایەن دەستەی پێداچوونەوەی سەرپێچییەکانی ئیدارەی وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن دەرچووە و بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. 

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، ناوبراو پێشتریش لە دەستەی سەرەتایی سەرپێچییەکانی ئیداری بە تۆمەتی «سووکایەری بە پیرۆزییەکان و بانگەشە بۆ کۆمەڵەکانی دژبەری ڕژیم» بە ساڵێک دوورخستنەوە لە خزمەت سزای بەسەردا سەپێندرابوو.

ڕاوین موتاعی، بڕوانامەی ماستەری لە کیمیا هەیە و بەڕێوەبەری خوێندنگە ئامادەییەکانی شاری دێولانە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەبارەت بە پێویستی یەکگرتوویی بەردەوامی کۆمەڵانی خەڵکی هاوچارەنووس

ی مارس 23 , 2025
ڕۆژی شەممە دووی خاکەلێوەی ١٤٠٤ بە بیانووی بۆنەیەکی ئایینی تایبەتی شیعە، کۆمەڵێک لە خەڵکی تورکزمانی شاری ورمێ، بەپێی بانگەوازی مەلایەکی شیعە کۆبوونەوە. ئەم کۆبوونەوەیە کە دەیتوانی چالاکییەکی ئاسایی و ساڵانەی پەیڕەوانی ئەم ئایینە بێت، بە شێوەیەکی ئاگاهانە لەلایەن ناسیونالیستە پان تورکەکانەوە کرایە ئامرازێک بۆ دروستکردنی ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوان […]

You May Like