بە بڵاوکردنەوەی ناسنامەی هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی «موبین مەجیدزادە»، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕۆژی یەکشەممە پێنجی ڕەشەمە لە شاری میاندواو بۆ ٧ هاوڵاتی بەرزبووتەوە.
پێشتر، دەستبەسەرکرانی سدیق عەباسنەژاد، بێهزاد بەرجەستە، کەیوان بەرجەستە، شەهاب تەوان، نیما قوربانزادە و خالق ڕەحیمی ڕاگەیەندرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە پێنجی ڕەشەمەی ١٤٠٣، حەوت هاوڵاتی لە شاری میاندواو دەستبەسەرکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی یەکێک لەم هاوڵاتییانە «موبین مەجیدزادە»، تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی گوندی «گاومیش گوڵی»ی سەربە شاری میاندواو ڕاگەیەندراوە. دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر و لە ماڵەکەی خۆیدا ئەنجامدراوە.
پێشتر دەستبەسەرکرانی شەش هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی «سدیق عەباسنەژاد، بێهزاد بەرجەستە، کەیوان بەرجەستە، شەهاب تەوان، نیما قوربانزادە و خالق ڕەحیمی» لەم ڕۆژەدا ڕاگەیەندرابوو.
تا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوەی ئەم هاوڵاتییانە و تۆمەتەکانی دژیان زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.