ورمێ؛ ئازادیی ئایهان ئیبراهیمی لەژێر چاودێری ئەلیکترۆنی

ئایهان ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسی لەژێر چاودێری ئەلیکترۆنی لە زیندانیی ورمێ ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەزبەری ١٤٠٤، ئایهان ئیبراهیمی لەژێر چاودێری ئەلیکترۆنی لە زیندانی ورمێ ئازادکراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو پاش تێپەڕاندنی ٨٥ ڕۆژ زیندان، پاشماوەی سزای یەک ساڵەی لە دەرەوەی زیندان و لەژێر چاودێری ئەلیکترۆنی، بە سنوورداری هاتووچۆی هەزار مەتر بەسەردەبات.

لە دەی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئایهان ئیبراهیمی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزای ساڵێک، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی ورمێ گواسترابوویەوە.

لە ڕەزبەری ١٤٠٣، ئەم هاوڵاتییە لەلایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە کۆمەڵەکانی دژبەری ڕژیم» بە ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرابوو. ئەم سزایە لەلایەن لقی ٣٩ دیوانی باڵای وڵات کەمرایەوە و دۆسیەکەی دووبارە بۆ لقی هاوشێوە لە دادگای شۆڕشی ورمێ نێردرابوویەوە. دواتر ناوبراو لەلایەن لقی دووی ئەم دادگایە بە ساڵێک زیندان سزادراوە.

ئایهان ئیبراهیمی، لە هەژدەی پووشپەڕی ١٤٠٣، دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترابوویەوە. پاش ١٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانیی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە و دواتر بە کەفالەت ئازادکرابوو.

ئایهان ئیبراهیمی، تەمەن ٣٩ ساڵ، خەڵکی ورمێ و خوێندکاری بەشی پەرستاری لە زانکۆی زانستی پزیشکی گیلانە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

چ سپتامبر 24 , 2025
کاروان ئەڵماسی، کۆڵبەری گەنجی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە یەکی ڕەزبەری ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «کاروان ئەڵماسی» تەمەن ٢٨ ساڵ […]

بابەتی پەیوەندیدار