بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

قاسم عەزیزی، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە سێی ڕەزبەری ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «بلەسەن» لە بانە بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کردووە و لەئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «قاسم عەزیزی» تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی شاری بانەیە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆڵبەرە لە شانی چەپی بە گوللەی جەنگی تەقەی لێکرابوو. تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە شاری بانە گواسترایەوە.

قاسم عەزیزی، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵ بوو.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤، بە گشتی ٣٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ١٧ کۆڵبەر واتا (٤٦٪) کوژراون و ٢٠ کۆڵبەر واتا (٥٤٪) برینداربوون.

لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤ دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٣٢ حاڵەت واتا (٨٦٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.

هەروەها لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ١ کۆڵبەر واتا (٪٣) کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون کە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری عێراق (حرس الحدود) بۆتە هۆی کوژرانی ئەم منداڵ کۆڵبەرە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و نادیاری دۆخی کاوە ڕەحیمی هاوڵاتی خەڵکی بۆکان

ج سپتامبر 26 , 2025
کاوە ڕەحیمی، هاوڵاتی خەڵکی بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە زیندانیی ورمێ چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاوە ڕەحیمی هێشتا دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کاوە ڕەحیمی سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی هێشتا لە زیندانیی ورمێ چارەنووسی نادیارە. ئەم هاوڵاتییە لە ئازادیی کاتی و بینینی پارێزەرەکەی بێبەش […]

بابەتی پەیوەندیدار