ئیلهام نادری منفەرد، هاووڵاتی خەڵکی شاری نودشە و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەمدواییەدا ئیلهام نادری منفەرد هاووڵاتی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری نودشە و دانیشتووی شاری مەریوان، بە تۆمەتی «چالاکیی بانگەشەیی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل» بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادراوە. بەپێی بڕیاری دەرچوو، ٢١ مانگ و نیو لە بڕیاری دەرچوو دژی ئیلهام نادری منفەرد دواخراوە و پاشماوەی سزاکەی جێبەجێ دەکرێت.
ئیلهام نادری منفەرد بەهۆی بڵاوکردنەوەی ستۆری لە پەیوەست بە جەنگی ئێران و ئیسرائیل دەستبەسەرکراوە و بە کەفالەت ئازادکرابوو.