ماکۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

حەسەن ئەحمەدی، هاوڵاتی شاری ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە حەوتی گوڵانی ١٤٠٤، هاوڵاتییەک لە شاری ماکۆ دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، حەسەن ئەحمەدی، خەڵکی شاری ماکۆیە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی حەسەن ئەحمەدی بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ئەنجامدراوە. هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییەدا هێزەکان ماڵی ناوبراویان پشکنیووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار

ی آوریل 27 , 2025
بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێن و دۆخی ناجێگیری کارەوە، کرێکارێک لە شاری کامێران لە کاتی کارکردندا بەهۆی کەوتنە خوارەوە کە بەرزاییەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە حەوتی گوڵانی ١٤٠٤، کرێکارێک لە شاری کامێران بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کرێکارە یاسین ئەحمەدی، بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. شایەنی […]

You May Like