کورش مورادی و ڕزگار وەتەندۆست، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە کوژران و برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی سێشەمە شەشی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو کۆڵبەری گەنج لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری تەتە کوژران و برینداربوون. ناسنامەی کۆڵبەرە کوژراوەکە «کورش مورادی» لە ملی دا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم کراوەتە ئامانج و کۆڵبەرە بریندارەکە «ڕزگار وەتەندۆست» کە خێزاندارە و باوکی منداڵێکە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕزگار وەتەندۆست لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەریوان خەوێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.