خالید محەممەدیان، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، خالید محەممەدیان، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی “نستان”ی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری ڕەبەتی سەر بە سەردەشت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرته، کاتژمێر یەکی دوای نیوەشەوی ڕۆژی شەممە، هێزە ئەمنییەکان بە بێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.
تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.