سەرەڕای تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەریی عیرفان محەممەدی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە دووی بەفرانباری ١٤٠٤، «عیرفان محەممەدی» کوڕی عەبدوڵڵا، هاوڵاتی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بە تێپەڕینی هەفتەیەک لە دەستبەسەریی، هێشتا دۆخ و شوێنی زیندانیی ناوبراو نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەریی ئەم هاوڵاتییە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە و ناوبراو پاش دەستبەسەریی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. عیرفان محەممەدی لە دەستبەسەریی تا ئێستا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەریی و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو نادیارە.

