بە تێپەڕینی سیازدە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی عەبدول ڕەسوڵی، هاووڵاتی شاری دیواندەرە، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، عەبدول ڕەسوڵی، هاووڵاتی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “تازاوا دۆڵەڕەش” لە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی سیازدە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی کامیار ڕەسوڵی، هێشتا چارەنووسی نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.