دێوڵان؛ ئازاد عەباسی بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانەکەی دەستەبەسەر کرا

“ئازاد عەباسی” چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، “ئازاد عەباسی” چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، پاش بانگهێشتکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای قوڕوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی بەسەربردنی سزای دوو ساڵ زیندانی خۆی، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری قوڕوە ڕاگوێزرا.
ئازاد عەباسی لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢دا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کرا و لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی دێوڵان بە تۆمەتی «چالاکی تەبلیغی دژ بە نیزام» و بە ساڵێک زیندان و بە تۆمەتی «سووکایەتیکردن بە ڕێبەر» بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا کە بەپێی یاسای ڕێژیم سزای توند واتە سزای دوو ساڵ زیندانەکەی جێبەجێ دەکرێت.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گواستنەوەی زیندانیی سیاسی کورد پەرهام پەروەری بۆ زیندانی زاهیدان

پ اکتبر 31 , 2024
پەرهام پەروەری بەندکراوی سیاسی کورد لە زیندانی ئێرانشارەوە بۆ زیندانی ناوەندیی زاهیدان گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “پەرهام پەروەری”، قارەمانی وەرزشیی و زیندانیی سیاسی کوردی خەڵکی سەقز، کە لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا لە تاران دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ئێرانشارەوە بۆ زیندانی زاهیدان گوازرایەوە.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کاتێکدا کە […]

You May Like