مەهاباد؛ سزادانیی پوریا نەسیری بە سێ مانگ زیندانیی دواخراو

پوریا نەسیری، خوێندکاری بەشی یاسای زانکۆی ئازادی مەهاباد، لەلایەن دادگای شۆڕش بە سێ مانگ زیندانیی دواخراو سزادراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پوریا نەسیرت، خوێندکاری ماستەر لە بەشی یاسا لە زانکۆی ئازادیی مەهاباد، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە سێ مانگ زیندانیی دواخراو بۆ دوو ساڵ سزادراوە.

دانیشتنی دادگایی بۆ تۆمەتەکانی پوریا نەسیری لە گەلاوێژی ١٤٠٤ لە دادگای شۆڕشی مەهاباد بەڕێوەچووە و دادوەری دۆسیەکە، ناوبراو بە «بانگەشە دژی ڕژیم» تاوانبارکراوە.

پوریا نەسیری ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ لە شەقامێکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراوە. ناوبراو پاش ١٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی کاتی، لە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤ بە کەفالەت لە زیندانی مەهاباد ئازادکرا.

پوریا نەسیری پێشتر لە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ سزادانیی حەمید چپاتی بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری

ی آگوست 24 , 2025
حەمید چپاتی، چالاکیی مەدەنی خەڵکی ورمێ، لە دادگای لێکۆڵینەوە بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری سزادراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، حەمید چپاتی، چالاکیی مەدەنی خەڵکی ورمێ، لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە شەش مانگ زیندانیی تەعزیری سزادراوە. سزای دەرچوو لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. پێشتر، لقی دووی […]

بابەتی پەیوەندیدار