
هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی «واحید بروومەند» لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٥ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیم بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تایبەتی «واحد بروومەند» و ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و ناوەندەکانی ڕژیم لەمبارەیەوە هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.
واحید بروومەند، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە؛ دەستبەسەرکرانی ناوبراو بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی.

