ورمێ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی وەهاب عەلیزادە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتی شاری ورمێ، پێش چوار ڕۆژ بە تاکڕەوانە دەستبەسەرکرا و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، وەهاب عەلیزادە، هاووڵاتی گوندی «دووکانا» لە ناوچەی مرگەوەڕی شاری ورمێ، ڕۆژی دووشەمە نۆی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە تێپەڕینی چوار ڕۆژ لەم دەستبەسەرە تاکڕەوانە، تەنیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن وەهاب عەلیزادە و بنەماڵەکەی بووە و تا ئێستا شوێنی مانەوە، دۆخ یان تۆمەتەکانی دژی ناوبراو نادیارە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی وەهاب عەلیزادە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ سزای لەسێدارەدان بۆ ڕزگار بەیگزادە بابامیری 

ج جولای 4 , 2025
ڕزگار بەیگزادە بابامیری، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١، بە بڕیاری دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە لەسێدارەدان سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وەرگرتنی لە هێرانا، بە بڕیاری لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ، ڕزگار بەیگزادە بابامیری، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری ١٤٠١، بە لەسێدارەدان سزادرا. عوسمان مەزین، پارێزەری ڕزگار بەیگزادە بابامیری، لە گفتوگۆ […]

بابەتی پەیوەندیدار