«هیوا تاتایی و سەید هێمن حسێنی»، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز، لە بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکرانە ئەمنیەتییەکان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، «هیوا تاتایی» و «سەید هێمن حسێنی» دوو هاوڵاتی خەڵکی سەقز، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم دوو هاوڵاتییە لەکاتی دەستبەسەرکرانیان لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکانیان بێبەشبوون.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

