شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

شوانە ئیبراهیمی، هاوڵاتی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ سەرماوەزی ١٤٠٤، شوانە ئیبراهیمی خەڵکی گوندی «ئاڵکاوی» لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شوانە ئیبراهیمی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

پ دسامبر 4 , 2025
شەهرام نەجاری، هاوڵاتی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٢ سەرماوەزی ١٤٠٤، شەهرام نەجاری تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی «دلو» و دانیشتووی گوندی «دیزج دول» لە ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی […]

بابەتی پەیوەندیدار