شەهرام نەجاری، هاوڵاتی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٢ سەرماوەزی ١٤٠٤، شەهرام نەجاری تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی «دلو» و دانیشتووی گوندی «دیزج دول» لە ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە لە شوێنی کارەکەی ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی زیندانیکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

