شنۆ؛ گواستنەوەی خالد بایەزیدی لە زیندان بۆ نەخۆشخانە

خالد بایەزیدی، زیندانیی سیاسی بەندکراو لە زیندانیی شنۆ، بەهۆی دۆخی ناجێگیری جەستەیی کە هۆکاری نەخۆشی دڵە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە. ناوبراو لە بەشی چاودێریەکانی تایبەت خەوێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە سیازدەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، خالد بایەزیدی، زیندانیی سیاسی بەندکراو لە زیندانیی شنۆ بەهۆی دۆخی ناجێگیری جەستەیی کە هۆکاری نەخۆشی دڵە لە زیندان بۆ نەخۆشخانەیەک لە شنۆ گواسترایەوە و هێشتا لە بەشی چاودێریەکانی تایبەت خەوێندراوە. بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسیە هێشتا تەنیا جارێک لە نەخۆشخانە سەردانیان کردووە.

خالد بایەزیدی، لە پێنجی خەزەڵوەردا، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی شنۆ گواسترایەوە. خالد بایەزیدی سەرەڕای هۆشداری پزیشکان بە تووشبوونی ناوبراو بە نەخۆشی دڵ و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندان گواسترایەوە.

خالد بایەزیدی، لە خەرمانانی ١٤٠٤، لەلایەن لقی ١٠١ دادگای دووی شنۆ بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری ڕژیم» بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێولان؛ سزادانیی چالاکوانێکی مەدەنی بە زیندان

چ نوامبر 5 , 2025
محەممەد ڕەزایی، چالاکوانێکی مەدەنی خەڵکی دێولان لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەمدواییەدا محەممەد ڕەزایی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ڕێکخراوی خەڵک «نۆژین» خەڵکی شاری دێولان بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری سزادراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دانیشتنی دادگایی محەممەد […]

بابەتی پەیوەندیدار