ئەمین خالدی حەسەن ئاوایی، لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێ بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمین خالدی حەسەن ئاوایی، هاوڵاتی بەندکراو لە زیندانیی نەغەدە، لەلایەن لقی ٢ دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شاهینی بە تۆمەتی «گردبوونەوە و پشتیوانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنیەتی ناوەوەی وڵات» بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرا.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو، دانیشتنی دادگایی ئەم هاوڵاتییە لە ڕەزبەری ١٤٠٤ بەڕێوەچووە و سزای دەرچوو لە کۆتاییەکانی ڕەزبەردا لە زیندانیی نەغەدە بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
ئەمین خالدی حەسەن ئاوایی، لە سەرەتاکانی ١٤٠٤ لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و پاش تێپەڕاندنی چەندین هەفتە لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی ناچاری، لە گرتووخانەی ئەمنی ورمێ بۆ زیندانیی ورمێ گواسترایەوە.
دەگوترێت ئەم دۆسیەیە هاوشێوەی دۆسیەکانی ئەمنی دیکە، بە تۆمەتی گشتی و بەبێ بینینی پارێزەر لە لێپرسینەوە و دادگاییدا ڕێکخراوە.

