چیاکۆ ڕەزایی و ئازاد حاجی میرزایی، دوو هاوڵاتی خەڵکی سنە، هێشتا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرە. چیاکۆ ڕەزایی ٦٤ ڕۆژە دەستبەسەرە و ئازاد حاجی میرزایی ٢٤ ڕۆژە دەستبەسەرن.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چیاکۆ ڕەزایی و ئازاد حاجی میرزایی هێشتا دەستبەسەرن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، چیاکۆ ڕەزایی ٦٤ ڕۆژە و ئازاد حاجی میرزایی ٢٤ ڕۆژە، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن. ئەم دوو هاوڵاتیە لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکانیان بێبەشن و سەرەڕای دەرچوونی بڕیاری کەفالەت، ئەم دوو هاوڵاتیە هێشتا لە لێپرسینەوەدان.
ئازاد حاجی میرزایی، هاوڵاتی خەڵکی سنە لە ٢٣ ڕەزبەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا. دەستبەسەرکرانی چیا (چیاکۆ) ڕەزایی لە کەسایەتیە ناسراوەکانی وەرزشەکانی ڕەزمی لە چواردەی خەرمانان ئەنجامدراوە. ئازاد حاجی میرزایی، خەڵکی «باباریز» لە شاری سنە، پێشتر بەهۆی چالاکیەکانی خۆیەوە دەستبەسەرکراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە نادیارە.

