دیاکۆ میری، هاووڵاتی شاری سنە، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەم ڕۆژانەی دواییدا، دیاکۆ میری، هاووڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دیاکۆ میری پاش دەستبەسەرکرانی تەنیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەی، دەستبەسەرکرانی خۆی ڕاگەیاندووە. سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، تا ئێستا شوێنی مانەوە، ناوەندی دەستبەسەرکران یان هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو نادیارە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.