سەقز؛ ئازادی کاتی ئەیوب جوان پوور

ئەیوب جوان پوور، چالاکی مەدەنی سەقز بەدانانی بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی سەقز ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ئەیوب جوان پوور، هاووڵاتی خەڵکی سەقز بە دانانی بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی سەقز ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سزای ١٥ مانگ مانەوەی ناچاری ناوبراو لە شاری باوی لە خوزستان لەم ماوەیە جێبەجێ دەکرێت.

ئەیوب جوان پوور، شەمە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٢ لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سەقز بەسەرۆکایەتی دادوەر کەیوان جەهانی بە تۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم، بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری، سازماندانی زیاتر لە ٢ کەس لە ناو وڵات بە ئامانجی تێکدانی پاراستنی وڵات، بە ١٠ ساڵ بەندی تەعزیری، سوکایەتی لە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ٢ ساڵ بەندی تەعزیری و سوکایەتی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٢ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرابوو. پاش ناڕەزایەتی بەم سزایە، بەڵگەی ناوبراو بۆ دادگای پێداچوونی نێردرا و سزای ناوبراو بە ٣ ساڵ بەند کەمکرایەوە.

هەروەها ناوبراو لە پووشپەڕی ١٤٠٢ لە بەڵگەیەکی دیکەدا لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای ٢ی شاری سەقز بەسەرۆکایەتی دادوەر کەیوان جەهانی، بە تۆمەتی تێکدانی یاسا و ئاسایشی گشتی بە ئەنجامدانی ڕەفتاری نائاسایی و بێ حورمەتی بەرامبەر هێزەکانی دەوڵەت لەکاتی ئەنجامدانی ئەرک لەڕێگەی بەرد هەڵدان، بە ساڵێک بەندی تەعزیری و ٧٤ لێدانی شەلاق سزادرابوو. ناوبراو لە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ لە لقی ١٠٥ی دادگای ٢ی سەقز بەتۆمەتی سوکایەتی لە پیرۆزی ئیسلام بەتایبەت هێنانەخوارەوەی ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دادگایی کرا و لەم تۆمەتە بێتاوان کرا.

ناوبراو لە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ بەتۆمەتی ئەندامێتی لە گردبوونەوەی ناڕازی وڵات و تەبلیغ دژی ڕژیم بە بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، لە لقی ١ی دادگای شۆڕشی سەقز بەسەرۆکایەتی دادوەر مستەفایی دادگایی کرا و لەتۆمەتی ئەندامێتی لە کۆمەڵەکانی ناڕازی وڵات، بێتاوان بوو و بەتۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم بە بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، بە ساڵێک بەندی تەعزیری و سزای مانەوەی ناچاری بۆ ١٥ مانگ لە شاری باوی لە خوزستان بەناوی سزای تەواوکەر سزادرابوو کە سزای بەندی تەعزیری بە دەنگدان بۆ ٩ مانگ بەند کەمکرایەوە. شەمە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢ هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادگا و بەتوندوتیژی ناوبراوی دەستبەسەرکرد و بۆ لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترابوو. ناوبراو پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانەی سەقز گواسترایەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

زیندانی ئێڤین؛ ڕەتکردنەوەی دادگایی ڕێحانە ئەنساری نەژاد

ی اکتبر 6 , 2024
دەزگای یاسایی ڕژیم، سەرەڕای تێکچوونی دۆخی تەندروستی ڕێحانە ئەنساری نەژاد، دادگایی ناوبراوی ڕەتکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دەزگای یاسایی ڕژیم دادگایی ڕێحانە ئەنساری نەژاد، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە زیندانی ئێڤینی ڕەتکردەوە. ئەمە لەکاتێکدایە ناوبراو لە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ تائێستا لە بینینی بنەماڵەکەی بێبەشە. هەروەها ڕاقزرتەکان باسی تێکچوونی دۆخی تەندروستی ڕێحانە ئەنساری […]

You May Like