مەلەک فەرەج بەیگی، چالاکیی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری بۆکان، لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا بە توندوتیژی سەختەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرا و تا ئێستا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە دەی پووشپەڕی ١٤٠٤، مەلەک فەرەج بەیگی، هاووڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ، چالاکیی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ناوبراو و بە شکانی دەرگای ماڵەکەی، مەلەک فەرەخ بەیگی دەستبەسەرکراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

