کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لەگەڵ چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی حەڤدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی خەباتکار و ئازادیخواز و یەکسانیخواز و چالاکانی مەدەنی شاری مەریوان گردبوونەوە و ڕۆژی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بۆ کۆڵبەرنیوز، لە شارەکانی سنە، بۆکان، بانە و مەریوان چالاکانی بزووتنەوەی ژنان و چالاکانی مەدەنی ڕێورەسمی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان بەڕێوەبرد.