سنە؛ چالاکی شاخەوانی بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن

کۆمەڵێک لە شاخەوانانی خەڵکی شاری سنە بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن چالاکییەکی شاخەوانییان ئەنجامدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی حەڤدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز و چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی و ئەندامانی کۆمەڵەی چل چەمەی شاری سنە بە بۆنەی ڕێزگرتن لە هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن چالاکی شاخەوانییان لە ڕێگەی «گوێزە کوێر» لە چیای ئاویەر ئەنجامدا. ئەم چالاکانە بە گوتنەوەی بانگەشە و گفتوگۆ لەبارەی مافی ژنان ئەم ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بۆ کۆڵبەرنیوز، لەمبارەیەوە ئەمڕۆ بە بۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، چەندین ڕێوڕەسم لە شارەکانی بۆکان، مەریوان، بانە و سنە بەڕێوەچوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوردستان؛ ئامادەبوونی دایکانی شۆڕش لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن

ج مارس 7 , 2025
دایکانی شۆڕشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لە شارەکانی سنە و مەریوان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن بەشداریان کرد و دەنگی شۆڕشگێڕی و یەکسانیخوازی خۆیان بەرز کردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ هەینی حەڤدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دایکانی شۆڕشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لەگەڵ چالاکانی مەدەنی بزووتنەوەی ژنان لە شارەکانی سنە و مەریوان لە ڕێوڕەسمی […]

You May Like