ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری دادگا ڕایگەیاند سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە دیوانی باڵای وڵات پەسەند کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری پەخشان عەزیزی بە ڕاگەیاندنی هەواڵی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە دیوانی باڵای وڵات، نووسیویەتی؛ پاش دەرکردنی سزای لەسێدارەدان لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بۆ پەخشان عەزیزی، ئێمە داوای پێداچوونەوەمان کرد. داوای پێداچوونەوە لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات بەدواداچوونی بۆ کرا و بەداخەوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی گرفتەکانی دۆسییەکە، پێداچوونەوەکە ڕەت کرایەوە و سزای لەسێدارەدان پەسەندکرا.
پەخشان عەزیزی، چالاکی مەدەنی کورد پێشتر بە تۆمەتی بەغی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو . پارێزەری ئەم دۆسییەیە ئەمیر ڕەئیسیان، چەندین جار لەسەر بێ تاوانی پەخشان عەزیزی پێداگری کردووە و داوای پێداچوونەوەی لە بڕیاری دەرکراودا کردبوو. دیوانی باڵای وڵات سەرەڕای بوونی چەندین گرفت و کەموکوڕی بەرچاو کە ئاماژەیان پێدرابوو لە دۆسییەکەدا، سزای لەسێدارەدانی ئەم چالاکە مەدەنییەی پەسەند کردووە.