مەریوان؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی

ئومید فەرجی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “نەی” لە شاری مەریوان، پاش بانگهێشتکرانی دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی چوار ساڵ زیندانیکردن بۆ زیندانی شاری مەریوان گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید فەرجی، هاووڵاتی تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی گوندی “نەی” لە شاری مەریوان، پاش بانگهێشتی بۆ دادگا، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی چوار ساڵەی خۆی بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە مەحکووم کرا.

ئومید فەرجی، ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕۆژی یەکشەمە هەشتی گەلاوێژی ١٤٠٣، پاش نزیکەی ٤٣ ڕۆژ لە دەستبەسەری بە پێدانی بارمتەی یەک ملیارد و ٣٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.

ئومید فەرجی، خێزاندارە و باوکی منداڵێکە.

کۆڵبەرنیوز

You May Like