شنۆ؛ سزادانی جەعفەر سادقی بە دە مانگ زیندانیکران

جەعفەر سادقی، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی ئەم شارە بە دە مانگ زیندانیی تەعزیری سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، جەعفەر سادقی بە زیندانیکران سزادرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، جەعفەر سادقی لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری شنۆ، بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیم” بە دە مانگ زیندانیی تەعزیری سزادرا. 

شایانی باسە؛ تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیم” لە دەسەڵاتی دادگای شۆڕشدایە. سەرەڕای ئەمەش بەهۆی نەبوونی دادگای شۆڕش لە شاری شنۆ، دۆسییەکانی ئەمنی بۆ دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد دەنێردرێت. پاش لێکۆڵینەوە و دەرچوونی بڕیار، بۆ دادگای شاری شنۆ دەنێردرێت. 

جەعفەر سادقی، پێشتر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بە پێدانی بارمتە ئازادکرابوو.

جەعفەر سادقی، ڕاهێنەری شاخەوانی، بەردەوانی و ئەندامی کۆمەڵەی شاخەوانی باران لە شاری شنۆیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

س جولای 8 , 2025
حسێن شاداب، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە شازدەی پووشپەڕی ١٤٠٤، حسێن شاداب، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە. […]

بابەتی پەیوەندیدار