دێولان؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی ڕەسوڵ فەتحی و پوریا عەلیزادە

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو هەفتە لە دەستبەسەرکرانیی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی «ڕەسوڵ فەتحی» تەمەن ١٣ ساڵ و «پوریا عەلیزادە» تەمەن ٢٤ ساڵ هاوڵاتییانی خەڵکی شاری دێولان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانیی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ڕەسوڵ فەتحی تەمەن ١٣ ساڵ و پوریا عەلیزادە تەمەن ٢٤ ساڵ هاوڵاتیانی شاری دێولان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند ئەم دوو هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەیان بێبەشبوون. نەبوونی زانیاری لەبارەی چارەنووسی ئەم دوو هاوڵاتییە بنەماڵەکانیانی زیاتر نیگەران کردووە.

ڕەسوڵ فەتحی و پوریا عەلیزادە لە ڕۆژانی پێنجشەممە ١٨ و هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بزووتنەوەی ڕۆژئاوا لە نێوان هیوا و هەڕەشەدا

چ ژانویه 21 , 2026
دوای چەندین ساڵ خەبات و دەستکەوتی بەنرخ لە بواری بەڕێوەبردنی دێموکراتیکی کۆمەڵگا و مافی ژنان و هەروەها هاوپشتی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان، ئێستا بزووتنەوەی ڕۆژئاوا لە یەکێک لە قۆناغە هەستیارەکانی مێژووی خۆیدایە. ئەو گرژییانەی کە چەند مانگێک بوو بە نهێنی بەردەوام بوون، ئێستا بوون بە ململانێ و تێکهەڵچوونی ئاشکرا و […]

بابەتی پەیوەندیدار