پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی سەباح بێوارە و به‌رده‌وامیی بێ ئاگایی لە چارەنووسی

«سەباح بێوارە»، گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی گوندی «کەلەکین»ی سەربە شاری پیرانشار، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم، بە شێوازێکی توندوتیژانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر ئەم ڕووداوەدا، بنەماڵەکەی هێشتا لە دۆخی بێخەبەریی تەواوەتیدا لە دۆخ و شوێنی ڕاگرتنیدا بەسەردەبەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکیی سەباح بێوارە لە گوندی «کەلەکین» و بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە حوکمێکی دادوەری دەستبەسەریان کردووە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەم دەستبەسەرکردنە لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم ئەنجامدراوە و ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی دژی و شوێنی ڕاگرتنی سەباح بێوارە بڵاو نەکراوەتەوە. هەروەها ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا لە مافی پێوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، بوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن بێبەش کراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەشی تا ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ ئازادی کاتیی مەجید دەروێش‌نەژاد، ئەکتەر و دەرهێنەری کورد، دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ش مه 16 , 2026
«مەجید دەروێش‌نەژاد»، ئەکتەر و دەرهێنەری سینەما و شانۆیی خەڵکی ورمێ، دوای چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرکران و لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەم شارە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ناوەڕاستی مانگی گوڵانی ١٤٠٥، مەجید دەروێش‌نەژاد بە بیانووی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکدا لەلایەن حوجەت ئەسغەری، سەرۆکی کۆمەڵگەی […]

بابەتی پەیوەندیدار