کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە حوکمی غەرامەی بەسەردا سەپێندرا.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/10/photo_2023-10-01_16-29-14-1024x642.jpg)
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشتبەستن بە حوکمی لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە لە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ دەرچوەو و ڕادەستی کامران ساختمانگەر چالاکی کرێکاری کراوە، حوکمی ٣ مانگ زیندانی و غەرامەی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو بە تۆمەتی “چالاکی دژی نیزام لە ڕێگەی سۆشیال میدیا و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان” بە ٣ مانگ زیندان و غەرامە کرا. لەسەر بنەمای بڕوانامەی پزیشکی دادوەری لە دۆسیەی پێشوویدا، سزای ٣ مانگ زیندانییەکەی گۆڕدرا بۆ غەرامە و بە کۆی گشتی ٣٤ ملیۆن تمەن سزای بەسەردا سەپێندرا.
ئەو بڕیارە دەرچووە دەتوانرێت لە دادگاکانی پێداچوونەوەی پارێزگاکە بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ تانە بدرێت.