ڕەوانسەر؛ برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی  سەمەند و پەیکانێکی پیکاب، چوار سەرنشینی سەمەند و شۆفێرەکە بریندار بوون، هەروەها شۆفێری پەیکانەکەش گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم ڕووداوە لە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٢ لەسەر ڕێگای ڕەوانسەر بۆ پاوە و نزیک گوندی قورەقەڵای سەربە قەزای شاهۆ ڕوویداوە و یەکێک لە بریندارەکان لەلایەن مانگی سوورەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و سێ بریندارەکەی دیکەش لەلایەن فریاکەوتنی خێراوە بۆ نەخۆشخانەی ڕەسوڵ، لە شاری جوانڕۆ گواستراونەتەوە.

تا ئێستا ناسنامەی ئەم کۆلبەرانە بۆ کۆلبەرنیوز پشتراست نەبووەتەوە، بەڵام ناسنامەی شۆفێری پەیکانەکە “سەعید”ە کە 

بە ئۆتۆمبێلەکەی خەریکی فرۆشیاری بووە لەسەر جادە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری مەریوان؛ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

س دسامبر 19 , 2023
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٢ ساڵ لە سنووری باشماغی شاری مەریوان بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی قادری” خەڵکی گوندی “زەنووری” سەر بە شاری “مەریوان” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا. ئەم کۆڵبەرە […]

You May Like