هێزەکانی هەنگی مەرزی هەستان بە دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆ بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کە لە ناویاندا چەند کۆڵبەری بریندار هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، نیوەڕۆی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەران لە نێوان هێڵی سنووری تەوێڵە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا نزیکانی شەو لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی گیریان خواردبوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە تەقەی ڕاستەوخۆ و فرێدانی بەرد بەرەو کۆڵبەران چەند کۆڵبەریان لە ‘سەر و دەست”یان بریندارکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، لە ناسنامەی کۆڵبەرانی بریندار زانیارییەک بەردەست نییە.
بەپێی ئاماری ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و هۆکاری دیکە کوژران و بریندارن. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندارن. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندارن، ٢٦١ کۆڵبەر (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندارن، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.