خەلیل ئەسغەری، هاوڵاتی دانیشتووی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ خەلیل ئەسغەری، کوڕی نامیق و خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەری هاووڵاتیەک بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە شوێنی کارەکەی بووە.
تاکاتی نووسینی ئێم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.