بۆکان؛ دەستبەسەری ٣ هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ئەمنی

سروە شیری، پەیمان شیری و فەردین شیری هاووڵاتیانی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئەمنی بۆکان دەستبەسەرکران و بۆ گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سروە شیری ٢٢ ساڵان، پەیمان شیری ١٩ ساڵان، خوشک و بران و فەردین شیری کوڕی مامیان هاووڵاتیانی گوندی تەرەغە لە بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراوانیان لە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە گوندی تەرەغە دەستبەسەرکرد و بۆ گرتوخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترانەوە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراوان زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گرتوخانەی مهاباد؛ پێدانی مۆڵەت بۆ سلێمان سالک

چ سپتامبر 25 , 2024
سلێمان سالک، بەندکراوی سیاسی لە گرتوخانەی مهاباد، لەم گرتوخانەوە مۆڵەتی پێدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سلێمان سالک لە گرتوخانەی مهاباد مۆڵەتی پێدرا. ناوبراو خەڵکی مهاباد لە سەرەتای خەرمانان، پاش ئامادەیی لە دادگای گشتی و شۆڕشی مهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی مهاباد گواسترایەوە. لە گوڵانی ١٤٠٣ ناوبراو لەلایەن […]

You May Like