بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی دوو ئامۆزا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی نادیار

«ناسر قۆرغچی و شەهاب قۆرغچی»، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، هێزە ئەمنییەکان چوونە شوێنی کاری ناسر قۆرغچی و شەهاب قۆرغچی لە میراوای بۆکان و بەبێ پیشاندانی بڕیاری دادوەری دەستبەسەرکران.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم دوو هاووڵاتییە کە ئامۆزان و هەردووکیان خێزاندارن، نزیکەی کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستبەسەر کراون.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ناسر و شەهاب قۆرغچی بەردەست نییە. هەروەها ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانیانەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکانیان بێبەش کراون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئاودانان؛ وەرگەڕانی پاسێکی هەڵگری کرێکارانی پاڵاوگەی گازی دێلوڕان بووەهۆی گیانلەدەستدانی ١٢ کرێکار

ی نوامبر 15 , 2026
وەرگەڕانی پاسێکی هەڵگری کرێکارانی پاڵاوگەی گازی دێلوڕان لە ڕێگای ئاودانان، بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٢ کرێکار و برینداربوونی ١٦ کەسی دیکە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئوتوبوسێکی هەڵگری کرێکارانی پاڵاوگەی گازی دێلوڕان کە ئێوارەی شەممە لە ڕێگای ئاودانان ڕوویدا، لانیکەم ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و […]

بابەتی پەیوەندیدار