کرماشان؛ دەستبەسەرکرانی موسا کەریمی، هاووڵاتی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە

موسا کەریمی، هاووڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵەی خەڵکی جوانڕۆ و دانیشتووی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەمنیی زیندانی دیزلئاوای کرماشان گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە هێرشکردنە سەر شوێنی کاری موسا کەریمی، کرێکاری کارخانە و هاووڵاتی خەڵکی جوانڕۆ، لە شاری کرماشان دەستبەسەریان کرد.
بەپێی ئەو زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم هاوولاتییر دوای دەستبەسەرکرانی بۆ بەندی ئەمنیی زیندانی دیزەلئاوا لە کرماشان گواستراوەتەوە.

موسا کەریمی خیزاندار و باوکی دوو منداڵی کچە. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی بە خێزانەکەیەوە نەبووە و ئیمکانی دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەشی بێبەش کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە دراوەکان و باری تەندروستی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ چوار ئەندامی یەک خێزان لە شوێنی کارەکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە

ی نوامبر 15 , 2026
چوار هاوڵاتی خەڵکی گوندی «کانی‌ڕەش»ی سەر بە شاری بۆکان بە ناوەکانی حەسەن، مەسعوود، ناسر و شەهاب قورغچی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کارەکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. سیانیان برای یەکترن و چوارەمیان ئامۆزایانە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان سەردانی شوێنی […]

بابەتی پەیوەندیدار