مهاباد؛ گوڵالە ئەلیاسی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی دوو ساڵ زیندانی بۆ زیندانی ورمێ گواسترایەوە

گوڵالە ئەلیاسی، هاووڵاتی خەڵکی مهاباد، دوای بانگهێشتکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، گوڵالە (نازەنین) ئەلیاسی دوای بانگهێشتکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای گشتی و ئینقلابی مهاباد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە.
ئەم هاووڵاتییە لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٥ لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەحەد سیامی، بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی گشتی» سزای دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرابوو.

گوڵالە ئەلیاسی پێشتر لە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣، دوای بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد دەستبەسەر و بۆ لێکۆڵینەوە بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوەیە لە ورمێ گوادترابوویەوە. دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، بۆ زیندانی ورمێ گواسترایەوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بە دانانی بارمتەی چوار میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان؛ دەستبەسەرکرانی موسا کەریمی، هاووڵاتی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە

ی نوامبر 15 , 2026
موسا کەریمی، هاووڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵەی خەڵکی جوانڕۆ و دانیشتووی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەمنیی زیندانی دیزلئاوای کرماشان گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە هێرشکردنە سەر شوێنی کاری موسا کەریمی، کرێکاری کارخانە و […]

بابەتی پەیوەندیدار