«شێرکۆ تابناک»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری بۆکان گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «شێرکۆ تابناک» زیندانی سیاسی پێشوو و هاوڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، پاش بانگهێشتکرانی بۆ جێبەجێکردن و تێپەراندنی سزای ٤ مانگ زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری بۆکان گواسترایەوە.
شایانی باسە، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕژیم» لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بە چوار مانگ زیندانی تەعزیری سزای بەسەردا سەپێندرابوو. ئەم هاوڵاتییە لە کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.
«شێرکۆ تابناک» پێشتر لە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠، دەستبەسەرکرا و پاش سەپاندنی سزای ساڵێک زیندانی تەعزیری، ڕۆژی ١٦ی گوڵانی ١٤٠١، پاش کۆتاییهاتنی ماوەی سزاکەی لە زیندانی ناوەندی شاری بۆکان ئازاد کرابوو.