ئیلام؛ مانگرتن لە خواردنی کیانوش چراغی لە زیندان

«کیانوش چراغی»، زیندانی سیاسی، لە ناڕەزایەتی دژی هەڵوەشانەوەی سزای پابەندی ئەلیکترۆنی و سەپاندنی سزا زیندانییەکەی، چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی لە زیندانی ئیلام بەسەربرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، کیانوش چراغی، چوارەمین ڕۆژی مانگرتنی خۆی لە زیندانی ئیلام بەسەر دەبات. ناوبراو کە پێشتر بە چاودێری پابەندی ئەلیکترۆنی لە زیندانی ئیلام ئازاد کرابوو، لە ٨ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن لقی شەشی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئیلام سزای پابەندبوونەکەی هەڵوەشێنرایەوە. ناوبراو بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ بەردەوامیدانی سزای زیندانییەکەی بانگهێشت کرابوو.
پاش بانگهێشتکرانی، هێزە ئەمنییەکان ناوبراویان لە ماڵەکەی خۆیدا لە دێلوڕان بە لێدان و ئەشکەنجەدان دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری ئیلام گواستراوەتەوە؛ بابەتێک کە هۆکاری مانگرتن لە خواردنی ئەم زیندانییەیە.
کیانوش چراغی، لە خاکەلێوەی ١٤٠٣، پاش ئامادەبوون لە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ سەپاندنی سزای زیندانییەکەی، بۆ زیندانی ئیلام گواستراوەتەوە. ناوبراو پاش ماوەیەک لەژێر چاودێری پابەندی ئەلیکترۆنی لە زیندان ئازاد کرابوو.
ئەم هاوڵاتییە لە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری دێلوڕان بە سەرۆکایەتی دادوەر حسێن پەناهی، بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی ڕای گشتی لە ڕێگەی سیستەمی کۆمپیوتەرەوە» بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و نووسینی ٢٠٠ پەڕە لەبارەی ١٠ کەس لە کوژراوانی جەنگی ئێران و عێراق، بە پەسەندکردنی ناوەندی بەرگری پیرۆزی پارێزگای ئیلام، سزای بەسەردا سەپێندرا.
هەروەها ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕەزبەری ١٤٠٢، لە بەشێکی دیکەی بەڵگەنامەکەیدا، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیلام لە دێلوڕان، بە سەرۆکایەتی دادوەر «سەیدڕەزا سەڵاحەدینی» بە تۆمەتی «چالاکی بانگەشەیی دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی» بە ساڵێک زیندانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی دەستبەسەرکرانی پێشووەوە سزای بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەم هاوڵاتییە لە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێلوڕان دەستبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتە ئازادکرا. هەروەها ناوبراو لە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و پاش چەندین ڕۆژ ئازاد کرابوو.
کیانوش چراغی، تەمەن ٤٤ ساڵ، هاوڵاتی خەڵکی دێلوڕان و کارمەندی پێشووی ئیدارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئەم شارەیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستان، لە گوندی چەشمیدەری هەورامانەوە دەست پێدەکات

ش فوریه 22 , 2025
کەمتر لە مانگێکی ماوە بۆ کۆتایی ساڵی ١٤٠٣ و دەستپێکی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی. ئەم ڕۆژانە خەڵک لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز ئامادە دەکەن. لەم نێوەندەدا گوندی (چەشمیدەر)ی سەر بە سەوڵاوا لە پارێزگای کوردستان، پێشەنگی دەستپێکی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزە. ڕۆژی چواری ڕەشەمە بە ناوی ڕۆژی توانەوەی بەفر و […]

You May Like