سروە پوور محەمەدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی «نۆژین»، بۆ جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵ زیندانی بانگهێشتکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سروە پوور محەمەدی، بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی بانگهێشتکرا. ناوبراو لە سەرماوەزی ١٤٠٣دا، لەلایەن لقێکی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان بە تۆمەتی «ڕێکخستنی گرووپ و دەستە بۆ تێکدانی ئەمنییەتی وڵات»، بە ٥ ساڵ زیندانی سزادرا.
ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە قۆناغی سەرەتاییدا لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە بەهۆی ئەم تۆمەتەوە بە ١٠ ساڵ زیندانی سزادرابوو.
سروە پوور محەمەدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی «نۆژین» لە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ١٦ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی سنە ئازادکرا.