دکتۆر مەهسا دزفوڵیان کرماشانی، پزیشکی ددان خەڵکی پارێزگای کرماشان و دانیشتووی تاران، لە سەرکوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی بەفرانبار لە ناوچەی ستارخان لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، «دکتۆر مەهسا دزفوڵیان کرماشانی» پزیشکی ددان خەڵکی پارێزگای کرماشان و دانیشتووی تاران، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ناوچەی ستارخان لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی بەختکرد.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم هاوڵاتییە لە کاتی ئامادەیی لە کاتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم برینداربوو و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لەبارەی چۆنێتی گواستنەوەی تەرمی ئەم هاوڵاتییە و دۆخی بنەماڵەی ناوبراو زانیارییەکی زیاتر لەبەردەستدا نییە.

