چیا نەسروڵڵایی، هاوڵاتی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، چیا نەسروڵڵایی، هاوڵاتی شاری مەهاباد، پاش ٤ مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی و تا تەواوبوونی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد ئازادکرا.
چیا نەسروڵڵایی، ڕۆژی یەکشەمە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.