ئومید مەزڵووم، هاوڵاتی شاری مهاباد لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخواز و برای موحسین مەزڵووم بەندکراوی سیاسی لەسێدارەدراو، بۆ دووەمین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ ئومید مەزڵووم، هاوڵاتی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی گوندی «وەتەمیش» لە شاری مهاباد، بۆ […]
بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان
عەلی ئەڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشووی شاری سنە لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنە بە ساڵێک و ٦ مانگ بەندکردن سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز عەلی ئەڵاوەیسی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشووی شاری سنە لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر مستەفا […]
ئەمیر بابۆلی، هاوڵاتی گوندی «لەج» لە شاری مهاباد بۆ بەسەربردنی سزای ٧ ساڵ بەندکردن دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی شاری مهاباد گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ ئەمیر بابۆلی، هاوڵاتی گوندی «لەج» لە شاری مهاباد بۆ سزای بەندکردنی دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی مهاباد گواسترایەوە. بەپێی ئەم […]
سروە شیری و پەیمان شیری، ٢ هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی «تەرەغە» سەر بە بۆکان، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرجەم بە ١٤ مانگ بەندکران سزادران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سروە شیری ٢٢ ساڵ تەمەن و خوشکی پەیمان شیری ١٩ ساڵ تەمەن، سەرجەم بە ١٤ مانگ بەندکران سزادران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، […]
محەمەد ڕەسوڵ پوور، هاوڵاتی شاری شنۆ بۆ سزای ساڵ و نیوێک بەندکردنی بۆ گرتووخانەی ئەم شارە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەمە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ محەمەد ڕەسوڵ پوور، هاوڵاتی تەمەن ٥٢ ساڵ خەڵکی شاری شنۆ بۆ سزای بەندکردنی بۆ گرتووخانەی شنۆ گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ […]
ڕەزا ئەحمەدپوور، هاوڵاتیەکی دانیشتووی بانە ٣ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە شوێنی مانەوەی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕەزا ئەحمەدپوور، هاوڵاتیەکی دانیشتووی شاری بانە ڕۆژی سێشەمە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بانەوە دەستگیرکرا و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە شوێنی مانەوەی ئەم […]
“عوسمان مامە”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٧٢٧ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی دا، هێشتا دەستبەسەر و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەر دەبات. نادیاری لە دۆخی ناوبراو، نیگەرانی خێزان و کەسوکاری ئەم هاوڵاتییەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز عوسمان مامە، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان هێشتا دەستبەسەر و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەر دەبات. […]
فەرشاد شوکرەڵا، هاوڵاتی دانیشتووی سەقز سەرەڕای تێپەڕینی ٤٨ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی، هێشتا چارەنووسی لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەکان لە سنە نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز فەرشاد شوکرەڵا، هاوڵاتی دانیشتووی سەقز سەرەڕای تێپەڕینی ٤٨ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی، هێشتا چارەنووسی لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەکان لە سنە نادیارە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتیە […]
ڕزگار ڕۆشەنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥٣ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکرانی، هێشتا چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕزگار ڕۆشەنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕینی ٥٣ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکرانی دا و مانەوەی لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەکانی ئەو شارە، چارەنووسی هێشتا نادیارە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لەم ماوەیەدا لە […]
عیسا عەلیزادە، هاوڵاتی شاری خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، عیسا عەلیزادە، هاوڵاتی تەمەن ٣٧ ساڵەی خەڵکی شاری خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا […]