بە تێپەڕینی دوو هەفتە لە دەستبەسەرکرانی سیروان خوداکەرەمی و محەممەدعەلی وەیسی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ هێشتا چارەنووسیان نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە تێپەڕینی دوو هەفتە لە دەستبەسەرکرانی سیروان خوداکەرەمی و محەممەدعەلی وەیسی، دوو چالاکوانی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی شاری شنۆ، هێشتا چارەنووسیان نادیارە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سیروان خوداکەرەمی، لە […]
ژینگە
«خەبات ئەمینی»، سێیەمین چالاکوانی ژینگەپارێزی، لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی چیای ئاویەر گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ دووشەممە شەشی گەلاوێژی ١٤٠٤، خەبات ئەمینی، چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە، کە لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێکی بەرفراوان لە چیای ئاویەر تووشی سووتانێکی سەخت ببوو، دوای مانەوەی چوار ڕۆژ لە […]
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، چیاکۆ یوسف نەژاد، یەکێک لە چالاکانی دیاری ژینگەپارێزی کوردستان، کە لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێکی بەربڵاو لە بەرزاییەکانی چیای ئاویەر لە شاری سنە بە سەختی تووشی سووتان ببوو، چەند خولەکێک لەمەوبەر لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چیاکۆ یوسف […]
حەمید مورادی، چالاکوانیی ژینگەپارێزی و بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “شنەی نۆژین کوردستان” بەهۆی سەختی برینەکانی بەهۆی سووتان لە نەخۆشخانەی “کەوسەر” لە شاری سنە گیانی بەختکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە دووی گەلاوێژی ١٤٠٤، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی فراوان و ئاگرکوژێنەوە لە چیای ئاویەری شاری سنە، حەمید مورادی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “شنەی نۆژین کوردستان” […]
مەلەک فەرەج بەیگی، چالاکیی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری بۆکان، لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا بە توندوتیژی سەختەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرا و تا ئێستا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە دەی پووشپەڕی ١٤٠٤، مەلەک فەرەج بەیگی، هاووڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ، چالاکیی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری […]
سمکۆ مەعروفی، زیندانیی سیاسی پێشووی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە نۆی پووشپەڕی ١٤٠٤، سمکۆ مەعروفی، چالاکیی ژینگەپارێزی و زیندانیی سیاسی پێشووی شاری بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم […]
کامیار عوقابی، چالاکی مەدەنی و ئەندامێکی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی شاری شنۆ دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە هەشتی پووشپەڕی ١٤٠٤، کامیار (کەمال) عوقابی، هاووڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “باڵاگیر” لە شاری شنۆ و ئەندامێکی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم […]
جەلال خودامورادی، چالاکیی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی شەشی پووشپەڕی ١٤٠٤، جەلال خودامورادی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی “حەسەن ئاوا” لە شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سنە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]
کارۆ عەلیداد، لە چالاکانیی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری مەریوان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری مەریوان بە هەژدە مانگ زیندانیی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کارۆ عەلیداد، چالاکیی مەدەنی و ژینگەپارێزی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەم شارە بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژیم” بە هەژدە […]
ژیان میری، چالاکیی ژینگەپارێزی شاری سنە، بە ساڵێک زیندانیی دواخراو و پەنجا ملیۆن تمەن سزای نەقدی سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ژیان (موکرات) میری، چالاکیی ژینگەپارێز و خەڵکی گوندی «تەنگیسەر» لە شاری سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە ساڵێک زیندانیی دواخراو و پێدانی پەنجا ملیۆن تمەن سزای نەقدی […]
